بومەلەرزەیەک لە ئیکوادۆر ڕوویدا و قوربانى لێکەوتەوە

ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ- دەریای ناوەڕاست بڵاویکردەوە، شەوى ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچە کەناراوییەکانى ئیکوادۆری هەژاندو بەهۆیەوە چواردە کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسى دیکەش برینداربوون.

ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ- دەریای ناوەڕاست لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچە کەناراوییەکانى ئیکوادۆری هەژاند.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئەنجامى ڕوودانى بومەلەرزەکە چواردە کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسى دیکەش برینداربوون و هەروەها ژمارەیەک باڵەخانە و خانوو ڕووخاون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چەقى بومەلەرزەکە شارى گوایاکیل بووە و کاریگەرى بومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئۆرۆ، لۆس ڕیۆس و ئێسمێرالدا هەستی پێکراوە.

هاوکات بەهۆى بومەلەرزەکەوە کارەبا لە چەندین ناوچەى ئیکوادۆر بڕاوە.

ئ.م

Comments are closed.